هاوپەیمانی كوردستان لە كەركوكەوە دەست بە بانگەشەی هەڵبژاردن دەكات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

هاوپەیمانيى كوردستان لەكەركوكەوە بە فەرمی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات و بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانیش هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن چڕدەكاتەوە.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ، كارگێڕی مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەبارەی دەستپێكردنی پرۆسەی بانگەشەی هەڵبژاردنی هاوپەیمانی كوردستان رایگەیاند: هاوپەیمانی كوردستان رۆژی 9_9_2021 لە كەركوكی قودسی كوردستانەوە بە فەرمی هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن دەستپێدەكات.

وتیشی: بەپێی ئەو بەرنامەیەی دانراوە لە دوای 9_9_2021 ەوە هەڵمەتی بانگەشەی هەڵبژاردن چڕدەكرێتەوەو كار بۆ سەرخستنی كاندیدەكانی هاوپەیمانی كوردستان بۆ پەرلەمانی عێراق دەكەین.

دەرباز كۆسرەت رەسوڵ راشیگەیاند: ناتوانرێت گرەو لەسەر پێشبینی بكرێت، چونكە هەرێم و عێراقیش لەدۆخێكی ئاسایدا نین و ئەو گەرموگوڕییەی لە هەڵبژاردنەكانی پێشتردا هەبوون، تا ئێستا لەم هەڵبژاردنەدا بەدینا كرێت، بەڵام چاوەڕوانین لەرۆژانی داهاتوودا بەهۆی توندبونەوەو گەرموگوڕی بانگەشەوە هانی خەڵك بدات بەشداری هەڵبژاردن و دەنگدان بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا