زەمین لەرزە لە ناوچەیەکی پارێزگای سلێمانی روویدا

پۆڵەتیك پرێس

شەوی رابردوو لە قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی دوو زەمین لەرزە لە دووكاتی جیادا روویانداوە كە گوڕی زەمین لەرزەكانی جیاوازبوون.

بە پێی راگەیەنراوێكی دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی وەزارەتی گواستنەوەی عێراق، شەوی رابردوو دوو زەمین لەرزە لە قەزای دەربەندیخانی سەر بە پارێزگای سلێمانی روویانداوە.

دەستەی گشتی كەشناسی و بوومەلەرزەزانی عێراق روونیكردووەتەوە، زەمین لەرزەی یەكەم لە كاتژمێر11,27 خولەكی شەو روویداوە و دانیشتووانی قەزاكە هەستیان پێكردووە، زەمین لەرزەی دووەمیش لە كاتژمێر 12,55 خولەكی شەو روویداوە كە گوڕەكەی 4,3 پلە بووە بە پێوەری رێختەر.

رۆژی 6_4_2021 زەمین لەرزەیەك بەگوڕی 5,4 پلە بە پێوەری رێختەر پارێزگاكانی سلێمانی و هەڵەبجە و دەوروبەریانی هەژاند، لە شاری پێنجوێن بوو بە هۆی زیانگەیاندنی ماددی بە چەند باڵەخانە و خانوویەك، چەقی زەمین لەرزەكەش شاری مەریوانی رۆژهەڵاتی كوردستان بوو.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا