ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکات

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئیدانەی دەستدرێژیکردنە سەر یەکێک لەبازرگانەکانی شاری سلێمانی دەکات و رایدەگەیەنێت: سوپاسی بافڵ جەلال تاڵەبانی و قوباد تاڵەبانی دەکەین، سەلماندیان كەشارى سلێمانى ژينگەيەكى هێمن و  لەباره بۆ سەرجەم وەبەرهێنەران و سەرمايەدارو بازرگان وكاسبكارێك کە سەروەت و سامانيان هەميشەپاريزراوه.

لە راگەیەنراوێکدا، ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی رایگەیاندووە: وەک ھەموولایەک ئاگادارن لەماوەکانی رابردوودا بازرگانێکی شاری سلێمانی لەلایەن چەند چەکدارێکەوە بەشێوەیەکی نایاسایی و دوورلەھەموو بەھایەکی کۆمەڵایەتی دەستدرێژی کرایە سەرو بەسەختی بریندارکرا، ئێمە وەک ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی وێرای ئیدانەکردنی ئەم دەستدرێژیەی کراوەتە سەر یەکێک لەبازرگانەکانی شاری سلێمانی لەھەمان کاتدابەئەرکی خۆماندەزانین بەرگری لەھەموو مافەکانی (بازرگانان ـ پیشەوەران ـوەبەرھێنەران) بکەین بەبێ جیاوازی.

راشیگەیاندووە: لێرەدا وەک ژووری بازرگانی وپیشەسازی سلێمانی بڕیاری ئەمڕۆی دادگا کە فەرمانی دەستگیرکردنی(تۆمەتباران)ی دەرکردووە بەرزدەنرخێنین وسوپاسی ھەموولایەنێکی پەیوەندیدار دەکەین کەبەوپەڕی بەرپرسیارێتیەوەداکۆکیان لەم دۆسیە ھەستیارەکرد بۆچەسپاندنی سەروەری یاسا.

هەر لەراگەیەنراوەکەدا ژووری بازرگانی و پیشەسازی سلێمانی ئاماژەی بەوەشکردووە: دەستخوشى لە بەرێزان سەرۆکی يەكێتی نيشتيمانى كوردستان بەڕێز بافڵ جەلال تاڵەبانی و جێگری سەرۆکی  حكومەتى هەرێمی كوردستان بەڕێز قوباد تاڵەبانى دەكەين بۆ پاڵپشتی كردنيان  بۆباڵادەستبوون و سەوەرى ياسا، سەلمانديان كەشارى سلێمانى ژينگەيەكى هێمن و  لەباره بۆ سەرجەم وەبەرهينەران و سەرمايەدار و بازرگان وكاسبكارێك کە سەروەت و سامانيان هەميشەپاريزراوه.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا