كێشەی بلواری ناوەڕاستی شەقامەكانی سلێمانی چارەسەردەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

پارێزگاری سلێمانی رایگەیاند، لەسەر بودجەی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆى پارێزگای سلێمانی زیاتر لە دوو سەد ملیۆن دینار بەمەبەستی چارەسەركردنی كێشەی بلواری شەقامەكانی سلێمانی تەرخانكراوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی بەپۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزارەتی ناوخۆی هەرێم رەزامەندی دەربڕیوە بۆ خەرجكردنی بڕی 220 ملیۆن و دووسەدوو دوو هەزار و سێسەدوشەست دینار لە پارەی بەڕێوەبەراتی هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بەمەبەستی بلواری ناوەڕاست بۆ شەقامەكانی پارێزگای سلێمانی.

وتیشی، كۆی پارەكە دابەشدەكرێت بەسەر بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندیدارەكانی سلێمانی بەمەبەستی دابینكردنی ئاو بۆئاودانی دارو چیمەنی ناوشەقامەكان وپاراستنیان لەوشك بوون و  نۆژەنكدرنەوەی تەواوی پێداویستییەكانی ناو بلوارەكان.

لەماوەی رابردوو، بەڕێوەبەرایەتییە پەیوەندی دارەكانی سلێمانی و رێكخراوە ژینگەییەكان  كەمپینێكیان راگەیاند و داوای پاراستنی بلوارەكانی سلێمانیانكرد لەوشكبوون.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک