بەهۆی سكاڵای چەند كچە یارێزانێكەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا

پۆڵەتیك پرێس

 

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند: پاش تۆماركردنی سكاڵا لەلایەن چەند كچە یاریزانێكەوە، تۆمەتبارێكیان دەستگیركردووە.

لە راگەیەنراوێكی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا هاتووە، پاش تۆماركردنی سكاڵای یاسایی لەلایەن چەند كچە یاریزانێكەوە لەسەر تۆمەتبارێك و دوای لێكۆڵینەوەی ورد و كۆكردنەوەی زانیاری پێویست و وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، هێزەكانی سەر بە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی توانییان تۆمەتبارەكە دەستگیربكەن.

بە پێی راگەیەنراوەكە لە ئێستادا تۆمەتبار( س، ح، ر)بە بڕیاری دادوەرو بەپێی ماددەی 396 لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە و لێكۆڵینەوە لەگەڵیدا بەردەوامە.

ئەمەش لە كاتێكدایە پێشتر ئاوات شێخ جەناب سەرۆكی یانەی وەرزشی سیروانی نوێ بڕیاریدا بە سڕكردنی ستاف و یاریزانانی تیپی گۆڕەپان و مەیدانی كچانی(یانەی وەرزشی سیروانی نوێ) لەبەرامبەر ئەو دەنگۆیانەی لەسەر تیپەكە بڵاو بوونەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا