چەند پەرلەمانتارێك: هەرێم رێگرە لە گەیشتنی هاوكاریی تەندروستی لەعێراقەوە بۆ سلێمانی

پۆڵەتیك پرێس

ژمارەیەك ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنە كوردستانییەكان رایدەگەیەنن، پارێزگای سلێمانی لە دۆخێكی مەترسیداردایە، كەچی هەرێم رێگرە لە گەیشتنی هاوكاری تەندروستی لە عێراقەوە بۆ پارێزگاكە.

ژمارەیەك لە ئەندامانی كورد لە پەرلەمانی عێراق نوسراوێكیان ئاڕاستەی پێنج لایەنی پەیوەنداری هەرێم كردووەو باس لەوەدەكەن، كەمتەرخەمیی دەسە‌ڵات لە هەرێم لە‌ كەرتی تەندروستی و دابینكردنی قوتی رۆژانەیان، هۆكاری سەرەكی تەشەنەسەندنی كۆرۆنایە لەسلێمانی.

ئەو پەرلەمانتارانە كە پێكهاتوون لە هەریەكە لە رێزان شێخ دلێر، موسەنا ئەمین، یوسف محمد، رێبوار كریم، ئەوە دەخەنەڕوو، دەسەڵات هەندێكجار بە بیانووی نەگونجاو رێگری دەكات لە گەیشتنی هاوكاریی تەندروستی لەعێراقەوە بۆ سلێمانی.

ئەوەش لەكاتێكدایە بەوتەی بەرپرسانی حكومەتی هەرچەندە دۆخی كۆرۆنا لە سلێمانی تاڕادەیەك جێگیرە، بەڵام رێژەی مردن زۆرە بەوهۆیەشەوە وەزارەتی تەندروستی هەرێم لیژنەیەكی لێكۆڵینەوەی بۆ زۆری حاڵەتەكانی مردن لە سلێمانی پێكهێناوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا