نرخی بەنزین جارێكی دیكە بەرز دەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ شەممە، نرخی بەنزین لە شاری سلێمانی جارێكی تر بەرزبووەوە و نرخی یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ 25 دیناری دیكەی چووەسەر.

ئەمڕۆ شەممە 14/8/2021، جارێكی دیكە نرخی بەنزین بەرزبووەوە و یەك لیتر بەنزینی نۆرماڵ لە سلێمانی بە 825 دینار دەفرۆشرێت، موحەسەن بە 875 و سوپەر بە 950 دینار دەفرۆشرێت.

ئەمە لە كاتێكدایە ماوەی چەند مانگێكە نرخی بەنزین بەردەوام لە بەرزبوونەوەدایە، ئەمەش نیگەرانی و ناڕەزایەتی شوفێران و هاووڵاتیانی لێكەوتووەتەوە، بەبێ‌ ئەوەی لایەنە پەیوەندیدارەكان چارەسەری كێشەكە بكەن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا