ناوەڕۆکی کۆبوونەوەی بافڵ تاڵەبانی لەگەڵ شاندە باڵاکەی ئێران

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی و پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ زیاتركردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران دەربڕی و رایگەیاند كارئاسانی تەواو دەكەن بۆ هەموو جموجۆڵێكی بازرگانی، ئەمەش لە میانی دیداری شاندێكی كۆماری ئیسلامی ئێران هات كە پێكهاتبوون لە دكتۆر مەهدی سەفەری، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ كاروباری دبلۆماسی و بازرگانی و مەهدی شوشتەری، سەركونسوڵی كۆماری ئیسلامی ئێران لە شاری سلێمانی.

لە دیدارەكدا تەئكید لە فراوانكردنی هاریكاری ئابووری و بازرگانی لە نێوان هەردوولا كرایەوە بەجۆرێك خزمەت بە بەرژەوەندی گشتی بكات و پێویستی لێكتێگەیشتن و چارەسەركردنی كێشە و ئاستەنگەكانی بەردەم ئاڵوگۆڕی بازرگانی و كارئاسانی زیاتر بۆ بازرگانان و سەرمایەداران دووپاتكرایەوە.

هەر لە دیدارەكەدا گفتوگۆی ورد كرا لەسەر رێوشوێنەكانی پەرەپێدانی كاری وەبەرهێنان و جێبەجێكردنی پڕۆژەی ستراتیژی لە هەرێم و كارئاسانی زیاتر بۆ خاوەنكار و سەرمایەدارانی كۆماری ئیسلامی ئێران تا لە هەرێم سەرمایەگوزاری زیاتر بكەن و بەشداری كاریگەرتربن لە پێشخستنی ئابووری هەرێم، هەردوولا هاوڕابوون لەسەر هەماهەنگی و بەردەوامی پەیوەندییەكان.

بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشی و پشتیوانی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستانی بۆ زیاتركردنی ئاستی ئاڵوگۆڕی بارزگانی لە نێوان هەرێمی كوردستان و كۆماری ئیسلامی ئێران بۆ شاندی میوان دەربڕی و رایگەیاند كارئاسانی تەواو دەكەن بۆ هەموو جموجۆڵێكی بازرگانی، ئەو پەیوەندییە ئابوورییەی هەبووە دەمانەوێت نەك بەردەوامی بەڵكو زیاتری بكەین و هاوكارمان بن بۆ جێبەجێكردنی چەندین پرۆژەی ستراتیژی و گرنگ كە خزمەتی زیاتر بە هەرێم بكات لەو رووەشەوە پاڵپشتی یەكێتی دەربڕی بۆ تەواوكردنی رێوشوێنە یاساییەكانی بە رەسمی ناساندنی مەرزەكانی كێلی، شوشمێ و پشتە كە خزمەتێكی بەرچاو بە هەرێم دەكات و هەزاران هەلی كار لە سنوورەكە دەڕەخسێنێت و كاریگەری دەبێت لە پێشخستنی ئابووری هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا