ئاگرێكی گەورە لە ناوچەی تانجەرۆ كەوتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لە ناوچەی تانجەرۆی سلێمانی ئاگر لە كۆگایەكی نەوت كەوتووەتەوە، هێزەكانی بەرگریی شارستانی سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنین و تاوەكو ئێستا هۆكارەكەی نەزاندراوە.

ئەو كۆگایەی كە ئاگرەكەی تێدا كەوتووەتەوە نەوتی خاوی تێدایە و شوێنی پاڵاوتنی نەوت و كۆگاكردنیەتی.

هێزەكانی بەرگری شارستانی سلێمانی سەرقاڵی كۆنترۆڵكردنی ئاگرەكەن.

بەپێی زانیاریەكان لە رووداوی ئاگركەوتنەوەكەدا تەنها زیانی ماددی لێكەوتووەتەوە و زیانی گیانی نەبووە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا