هەڵمەتەكەی بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ ئاشتكردنەوەی سلێمانی بەردەوامە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress 

لە چوارچێوەی هەڵمەتی رواندنی یەك ملیۆن نەمام لەسەر بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە پرۆژەكانی دارستانی ئەزمڕ لە سلێمانی، چەناخچیان لە شارەزوور، خەلەكان، قەرەداغ بەردەوامە .

كارەكانی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەك ملیۆن نەمام بۆ سەوزكردنی كوردستان بەردەوامە كە لە چوارچێوەی پرۆژەی ئاشتكردنەوەی سلێمانی و لەسەر بڕیار و راسپاردەی بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەرێوەدەچێت.

لەوبارەیەوە هاوكار جەلال بەرێوەبەری دارستان و پاوانی سلێمانی رایگەیاند: كارەكانی هەڵمەتی نیشتمانی رواندنی یەك ملیۆن نەمام كە بەڕێوەبەرایەتی دارستان و پاوانی سلێمانی جێبەجێی دەكات زۆر بە باشی بەرێوەدەچێت و ئەمڕۆ 14_1_2023 لە پرۆژەكانی دارستانی ئەزمڕ، چەناخچیان، خەلەكان، قەرەداغ كاركردن بەردەوام بوو بۆ ئامادەكردنی چاڵ و روواندنی نەمامی پێویست لەنێو پرۆژەكاندا.

وتیشی: بەم نزیكانە كاركردن لە چەند پرۆژەیەكی تری دارستانیدا لە چەند شارو ناوچەیەكی تری هەرێم رادەگەیەنین.

هاوكات صەباح هەورامی سەرپەرشتیاری سەوزكردنی پرۆژەی دارستانی ئەزمڕ رایگەیاند: دوای رواندنی سەدان نەمام لەرۆژانی رابردوودا، ئەمرۆ دەستمانكرد بە لێدانی چاڵی نوێ بۆ روواندنی نەمامی زیاتر لەپێناو سەوزكردنی ئەم دارستانەدا كە دەڕوانێت بەسەر هەموو شاری سلێمانیدا و دیمەنێكی جوان دەداتە شارەكە و كاریگەریشی دەبێت بۆ پاراستنی ژینگەكەمان .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا