پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی داوا لە هاووڵاتیان دەكات بۆ كاری زۆرپێویست نەبێت لە ماڵەكانیان نەیەنە دەرەوە.
لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی لە راگەیەندراوێكدا ئاگادای سەرجەم شۆفێران و هاوڵاتییانی شاری سلێمانی دەكات كە لە ئێستادا بەفرێكی زۆر لە سەنتەری شاری سلێمانی باریوە و شۆفێریكردن مەترسیدارە و ئەگەری رووداوی هاتووچۆ زیاترە.
لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی تكاو داوایان وایە ئەگەر كارێكی زۆر پێویستتان نییە لە ماڵەكانتان بمێننەوە لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان.
لە شەوی رابردووەوە شەپۆلێکی بەفربارین و نزمبوونەوەی پلەکانی گەرما رووی لە هەرێمی کوردستان کردووە و لە ناوەندی پارێزگاکانی هەولێر و دهۆک و سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەکانی زاخۆ و سۆران و راپەڕین بەفربارین دەستی پێکردووە و ئاستەنگی هاتوچۆی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان دروستکردووە، جگە لە پارێزگای سلێمانی لەسەرجەم پارێزگا و یەکە ئیدارییە سەربەخۆکانی هەرێم دەوامی فەرمی راگیراوە.