ئەو ئۆتۆمبیلانەی پێشبڕكێیان پێوە دەكرێت دەستیان بەسەردا دەگیرێت

پۆڵەتیك پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایدەگەیەنێت، دەستیان گرتووە بەسەر ژمارەیەك ئۆتۆمبیلدا كە لایەن شوفێرانەوە سەرپێچیان پێوەكراوە و بوونەتە هۆی بێزاركردنی هاووڵاتیان.

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند: دوابەدوای ئاگاداری بەڕێوەبەرایەتیمان و هۆشداریدانمان بۆ ئەو شۆفێرانەی كەلەكاتە جیاوازەكان و بە تایبەتی لە شەودا سەرقاڵی پێشبڕكێ و شۆفێریكردنن بەشێوەیەكی مەترسیدار و بێزاركردنی هاوڵاتییان بە دەنگی بزوێنەری ئوتومبیلەكانیان، شەوی ڕابردوو، مەفرەزەكانی هاتووچۆ سەر بە بەڕێوەبەرێتی قەزای ناوەند و بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزەكانی ئاسایش وپۆلیسی فریاكەوتنی سلێمانی توانرا دەست بەسەر شەش ئۆتۆمبیلی جۆراوجۆر بگیرێت كە شۆفێرەكانیان پێشبڕكێیان پێوە دەكردن.

ئەوەشهاتووە، لە ئێستادا ئەو ئۆتۆمبیلانە دەستیان بەسەردا گیراوە لە گەراجی دەستبەسەردا گرتنی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی وە شۆفێرەكانیان كاری یاساییان لەگەڵ دەكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا