تەندروستی هەرێم: لەمساڵدا ڤاكسین بۆ 40% دانیشتوان دابین دەكەین

پۆڵەتیك پرێس

بەرپرسێكی وەزارەتی تەندروستی هەرێم ئاشكرایدەكات، لەمساڵدا 40% ڤاكسین بۆ دانیشتوانی هەرێم دابین دەكەن.

ئارام رۆستەم راوێژكاری وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، بە مەبەستی دابینكردنی ڤاكسینی كۆرۆنا لەگەڵ هەرسێ‌ كۆمپانیای فایزەر و سینافارم و ئەسترازینكا چەند كۆبوونەوەیەكیان ئەنجامداوەو لەگەڵ كۆمپانیای ئەسترازینكا دوو گرێبەستی سەرەتاییان واژۆكردووە.

ئاماژەی بەوەشكرد، داوای دابینكردنی دوو ملیۆن و 400 هەزار ژەمە ڤاكسینیان كردووە واتە دەیانەوێت ڤاكسین بۆ 40%ی دانیشتوان دابین بكەن بەجۆرێك، 20% ی خەڵكی كوردستان لەسەر بودجەی حكومەتی هەرێم دەكوترێن، 20% ی دیكەشی لەو ڤاكسینە دابین دەكرێت كە دێتە عێراق و پشكی هەرێمی لێ دەدرێت.

لەماوەی رابردودا بە دوو قۆناغێك دوو جۆری ڤاكسین لە جۆری سینۆفاڕمی چینی كە بڕەكەی پێنج هەزار بوو لەگەڵ ڤاكسینی ئەسترازینكای بەریتانی كە بڕەكەی 43 هەزار و 800 ژەم بوو گەیشتنە هەرێم.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا