پۆڵەتیك پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
بەڕێوەبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی رایگەیاند: مووچەی مانگی (2) بە هیچ فەرمانبەر و كارمەندێك نادرێت ئەگەر كارتی ڤاكسینی پێنەبێت.
لە نووسراوێكدا بەڕێوبەرایەتی گشتی تەندروستی سلێمانی كە ئاراستەی سەرجەم نەخۆشخانە و سەنتەر و مەڵبەند و بنكە تەندروستییەكان و هەردوو بەڕێوبەرایەتی تەندروستی چەمچەماڵ و دەربەندیخانی كردوە، رایگەیاندووە، بەبێ وەرگرتنی ڤاكسین و كارتی ڤاكسین مووچەی مانگی (2) بە هیچ فەرمانبەر و كارمەندێك نادرێت.
ئەوەشخراوەتەڕوو، ئەم هەنگاوە لە پێناو پابەندبوونی هەمووان بە بە كارهێنانی ڤاكسین و سەلامەتی و تەندروستیە.