حكومەت مووچەی پێنج مانگی پاشەكەوت كرد

پۆڵەتیك پرێس

سەرچاوەیەك لە گەنجینەكانی سلێمانی رایگەیاند، لەلایەن وەزارەتی داراییەوە ئاگاداركراونەتەوە كە مووچەی پێنج مانگ پاشەكەوت كراوەو ئەم مانگەش لەبرى مووچەی مانگی چوار، مووچەی مانگی نۆ دابەش دەكرێت.

سەرچاوەكە بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، وەزارەتی دارایی لەسەر بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ئەو بڕیارەی دەركردووە، ئەوەش وەك خۆگونجاندنێكە لەگەڵ دابەشكردنی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق كە پێشتر بڕیاری لەسەر دابوو.

راشیگەیاند، بەوهۆیەوە وەزارەتی دارایی ئاگاداری كردونەتەوە لیستی موچەی مانگی ٩ ی ٢٠٢٠ بە لێبڕینی سەدا 18 ئامادەبكەن.
باسی لەوەشكرد، مووچەی مانگەكانی پێشوو پاشەكەوت كراون.

ئەوەش لەكاتێكدایە، حكومەت مووچەی شەش مانگی رابردووی فەرمانبەران قەرزدارەو بەم بڕیارەش مووچەی پێنج مانگیان پاشەكەوت دەكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا