هاوسەرەكەی شنیار دانی نا بە تاوانەكەیدا

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ ڕاگەیاندن ‌و پەیوەندییەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ رایگەیاند، هاوسەری شنیار هونەر، ئەو ژنەی چەند رۆژێك لەمەوبەر بەهۆی سوتانەوە گیانی لەدەستدا، لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانی بە تاوانەكەیدا نا.

نەقیب سەركەوت ئەحمەد، بەڕێوەبەری‌ بەشی‌ ڕاگەیاندن‌ و پەیوەندییەكانی‌ بەڕێوەبەرایەتی‌ پۆلیسی‌ پارێزگای‌ سلێمانی‌ ڕایگەیاند، ئەنجامدەری‌ تاوانەكە لەبەردەم دادوەری‌ لێكۆڵینەوەدا دانی‌ بەتاوانەكەیدا ناوە.

شەوی (18)ی ئەم مانگە شنیار هونەر، لەلایەن هاوسەرەكەیەوە نەوتی پێداكراو سوتێنرا، دوای پێنج رۆژ مانەوەی لە نەخۆشخانە و سوتانی (85%)ی جەستەی، شنیار هونەر، گیانی لەدەستدا و لە گۆڕستانی نوێی سەیدسادق، بەخاك سپێردرا.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا