لیژنەی فریاگوزاری پشووی فەرمی لە سلێمانی راگەیاند

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان رایدەگەیەنێت: بەهۆی زۆر بوونی بەفربارین ئەگەرەكانی رووداوی هاتووچۆ زیاترەو ئەمڕۆ كراوە بە پشووی فەرمی و لەبەر سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان لە ماڵەكانتاندا بمێننەوە و مەیەنە دەرەوە.

لە راگەیەندراوێكدا لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی بۆ شۆفێران و هاوڵاتییان رایگەیاند: لیژنەی فریاگوزاری سلێمانی جەخت دەكاتەوە كە بەهۆی زۆر بوونی بەفربارین ئەگەرەكانی رووداوی هاتووچۆ زیاترە .

ئەوەشی خستەڕوو، سەبارەت بە دەوام كردن ئەمڕۆ كراوە بە پشووی فەرمی، لەبەرئەوە لە بەر سەلامەتی گیانی خۆتان و ماڵ و منداڵتان لە ماڵەكانتاندا بمێننەوە و مەیەنە دەرەوە.

باسی لەوەشكردووە، ‎تیمەكانی شارەوانی و ڕێگاوبان لە ئێستادا لە ئەركدان بۆ پاككردنەوەی شەقامەكان بەڵام بەهۆی زۆری بەفرەكەوە مەترسی زۆر بۆ مانۆڕی شۆفێریكردن دروست بووە لە سەنتەری شار و دەرەوەی شار.

ئەوەش لە كاتێكدایە هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی ئەمڕۆی نەكرد بە پشووی فەرمی و رایگەیاندبوو ، دامودەزگا حكومییەكان لە ئەمڕۆدا؛ بۆ خزمەتكردنی هاووڵاتیان، بەردەوام دەبن لە كاری ڕۆژانەی خۆیاندا، ئەو فەرمانبەرانەی ئەمڕۆ ناتوانن بگەنە شوێنی كارەكانیان، بەهۆی بارینی بەفرو ئاستەنگی هاتۆچۆوە لە هەندێك شوێندا، بە ئامادەنەبوو ئەژمار ناكرێن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک