پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی لەبارەی خۆپیشاندانەكان راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو رایدەگەیەنێت: رێز لە داواكانی خوێندكاران دەگرین، پەیامەكانیان گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی هەڕەمی دەسەڵاتی فەرمی حكومەت، هێزە ئەمنیەكانیش رێنمایی پێویست كراون كە بەوپەڕی رێزەوەو مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەرە راستەقینەكان بكەن، تێكدانی ئارامی و جوڵەی ژیانی خەڵكیش بەهیچ جۆرێك رێگەپێدراو نیەو هێڵی سوورە.
لە راگەیەندراوێكدا لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی رایگەیاند: خۆپیشاندان بە شێوازێكی ئارام و شارستانانیانە دیوێكی جوانی كایەكانی دیموكراسیە، رێز لەداواكانی خوێندكاران دەگرین، پەیامەكانیان گەیشتوەتە بەرزترین ئاستی هەڕەمی دەسەڵاتی فەرمی حكومەت، هێزە ئەمنیەكان رێنمایی پێویست كراون كە بەوپەڕی رێزەوەو مامەڵە لەگەڵ خۆپیشاندەرە راستەقینەكان بكەن.
ئەوەشهاتووە، تێكدانی ئارامی و جوڵەی ژیانی خەڵك بەهیچ جۆرێك رێگەپێدراو نیەو هێڵی سوورە، سەرپێچیكاران رووبەڕووی توندترین سزای یاسایی دەبنەوە، لیژنەی باڵای ئەمنی سلێمانی هیوای زوو چاكبونەوە بۆ سەرجەم بریندارانی خوێندكاران و هێزە ئەمنییەكان دەخوازێت.