پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
لیژنەی هاوسەنگی بەروبوومی ناوخۆیی و هاوردەی قائیمقامیەتی سلێمانی ڕایدەگەیەنێت، بڕیاریانداوە بە رێگەگرتن لە هاوردەكردنی مریشك و هێلكە و گرنگی زیاتر بە بەروبوومی ناوخۆ دەدەن.
رۆژی یەكشەممە 8ی ئابی 2021، بە سەرپەرشتی ئاوات محەمەد، قائیمقامی سلێمانی، لیژنەی هاوسەنگی بەروبومی ناوخۆی و هاوردە كۆبووەوە، بڕیاردرا بە ڕێگەگرتن لە هاوردەكردنی مریشك و هێلكە و گرنگی زیاتر بە بەرهەمی ناوخۆیی بدرێت لە رووی بڕ و نرخ و لایەنی تەندروستی و ڤێتێرنەری.
لە كۆبوونەوەكەدا لە بارەی بەرهەمی مریشكی سەربڕخانە ناوخۆییەكان تەئكید لەوە كرایەوە كە مەرجە باركۆد و ستیكەری پێوە بێت و بەرهەمەكان تەنها بەشێوەی فرێش بێت.
بڕیاریشدرا ڕێگە بدرێت بە هاوردەكردنی سنورداری ماسی بۆ هاوسەنگی لەگەڵ بازاڕ و بەرهەمی ناوخۆیی بە بڕی 600 تۆن بۆ مانگی هەشت، هاوردەكردنی ئاژەڵی زیندووش بە پێنج هەزار سەر دیاریكرا.