داهاتی هەفتەی یەكەمی ئەمساڵی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

داهاتی بڵاوكراوەی هەفتەی یەكەمی 2023 ی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەكانی گەرمیان و ڕاپەرین هەشت ملیار و 188 ملیۆن دینار بووە.

ڕۆژانە لە ماڵپەری شەفافیەت سەرجەم داهاتی نانەوتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارەی گەرمیان و ڕاپەرین بە وردەكاریەوە دەخرێتە ڕوو كە تێیدا داهاتی كۆكراوەی فەرمانگەو بەڕێوەبەرایەتییەكانی سنوورەكە ئاشكرا دەكرێت.

ماڵپەری شەفافیەت لە شەش گەنجینەو 27 وەزارەت و دەستەو 600 فەرمانگە پێكهاتووە، ئەمەش هەوڵێكە بۆ شەفافكردنی داهاتەكانی سنوری سلێمانی، ڕۆژانە لە ماڵپەری شەفافیەت سەرجەم داهاتە نانەوتییەكانی سلێمانی بڵاودەكرێتەوە .

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا