سەربڕینی ئاژەڵ لە كۆڵان و شەقامەكان قەدەغە دەكرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی چەند بڕیارو رێنمایەكی نوێ بۆ رۆژانی جەژنی قوربان دەردەكات، لە نێوانیشیاندا سەربرینی ئاژەڵ لە كۆڵانەكان و سەرشەقامەكان و بناری گۆیژە قەدەغە دەكات.

بەمەبەستی خۆئامادەكردن و پێشوازیكردن لە رۆژانی جەژنی پیرۆزی قوربان، ئەمڕۆ 3-7-2022 لیژنەی باڵای ئەمنی پارێزگای سلێمانی لە دیوانی قایمقامیەت بە سەرپەرشتی ئاوات محمد، قایمقامی قەزای ناوەندی سلێمانی و ژمارەیەك لە بەڕێوەبەرو نوێنەرانی دامودەزگاو لایەنە پەیوەندیدارەكان كۆبونەوە.

لەكۆبوونەوەكەدا باس لە چۆنیەتی گرتنەبەری رێكارەكانی خۆپارێزی كرا بۆ رێگریكرن لە بڵاوبوونەوەی پەتای كۆلێراو پەتای خوێنبەربوون، بۆ ئەوەی تەندروستی هاووڵاتیانی شاری سلێمانی پارێزراوبێت و هاووڵاتیان بتوانن بە بەبێ گرفت لە رۆژانی جەژندا قوربانیەكانیان ئەنجامبدەن.

هەر لەكۆبوونەوەكەدا ئاماژە بەو هەنگاوانە كرا، كە پێویستە لە رۆژانی جەژن بگیرێنەبەر بەمەبەستی پێشوازیكردن لەو گەشتیارانەی كە چاوەروان دەكرێت بۆ بەسەربردنی كاتەكانیان روو لە شاری سلێمانی بكەن.

هەر بۆیە لە كۆتایی كۆبونەوەكە لیژنەكە بریاریدا بە:

یەكەم: سلێمانی بەڕووی گەشتیاراندا كراوە دەبێت.

دووەم: كوشتارگاكانی سلێمانی لە رۆژانی جەژن بەردەوام كراوەدەبن، تاوەكو هاووڵاتیانی شاری سلێمانی بتوانن قوربانیەكانیان لە كوشتارگاكان ئەنجام بدەن.

سێیەم: سەربڕینی ئاژەڵەكان بەپێی رێنماییەكانی بەڕێوەبەرایەتی ڤێتیرنەری سلێمانی دەبێت و ئاژەڵەكان پێش سەر بڕین پشكنینیان بۆ ئەنجام دەدرێت و دوای سەربڕینیش پشكنین بۆ گۆشتەكەی ئەنجام دەدرێت.

چوارەم: فرۆشتن و سەربرینی ئاژەڵ لە كۆڵانەكان و سەرشەقامەكان و بناری گۆیژە قەدەغەیە و هەركەسێك ئەنجامی بدات رێكاری یاسای لەگەڵدا دەگیرێتە بەر.

پێنجەم: لیژنە هاوبەشەكان بە هاوكاری هێزە ئەمنیەكان بەردەوام دەبن لە گەڕان و چاودێریكردن، تاوەكو سەرجەم بازار و دوكان و شوێنەگەشتیاریەكان پابەندی رێكارەكانی خۆپارێزی بڵاوبوونەوەی ڤایرۆس و پەتا گواستراوەكان بكرێن.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا