قوباد تاڵەبانی بەڵێنێك بە وەبەرهێنەرانی سلێمانی دەدات

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆك وەزیران لەگەڵ ژمارەیەك لە سەرمایەدار و وەبەرهێنەری پارێزگای سلێمانی كۆبووەوە و پێی راگەیاندن لە ماوەیەكی نزیكدا چارەسەری كێشەی رۆتین و ئەو گرفتانە دەكەن كە رووبەڕووی وەبەرهێنەران دەبێتەوە.

لە كۆبوونەوەكەدا كە رۆژی یەكشەمە 26 ی حوزەیرانی 2022 بەڕێوەچوو، جێگری سەرۆك وەزیران بەدواداچوونی كرد بۆ ئەو كێشە و گرفتانەی وەبەرهێنەران كە لەكاتی وەرگرتنی پڕۆژەیەكدا رووبەروویان دەبێتەوە و بەڵێنی پێدان كە پلانیان هەیە لە ماوەیەكی كورتدا لەگەڵ هەموو بەڕێوەبەرایەتییەكان كاربكەن بۆ چارەسەركردنی كێشەكانی وەبەرهێنەران و كەمكردنەوەی رۆتین.

قوباد تاڵەبانی پشتگیری خۆی بۆ وەبەرهێنەران دووپات كردەوە و جەختی كردەوە بەهێزكردن و گەشەپێدانی كەرتی تایبەت ستراتیژی حكومەتی هەرێمە بۆ پێشخستن و پەرەپێدانی ئابوری و لەمڕووەوە بە هەموو تواناوە كاردەكەن زەمینەی لەبار بۆ وەبەرهێنان بڕەخسێنن تا وەبەرهێنەران بە خەیاڵی ئاسودەوە پڕۆژەكانیان جێبەجێ بكەن.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک