پۆڵەتیك پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
موقتەدا سەدر، رێبەری رەوتی سەدر دەڵێت، پاڵپشتیی ئەنجوومەنی ئاسایشی نێودەوڵەتی لە هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق و داننان بە بێگەردیی پرۆسەكەدا دیمەنێكی جوانی دیموكراسیی عێراق نیشاندەدات.
موقتەدا سەدر كە براوەی یەكەمی هەڵبژاردنی پێشوەختەی پەرلەمانی عێراقە بە 73 كورسی، لە تویتێكدا رایگەیاند، ئەو داننانە لەلایەن ئەنجوومەنی ئاسایشەوە، ئومێدمان پێدەبەخشێت بە ملكەچبوونی ئەو لایەنانەی كە بانگەشەی ئەوە دەكەن لە پرۆسە دیموكراسییەكەدا ساختەكاری كراوە.
رۆژی هەینی، ئەنجوومەنی ئاسایشی نەتەوە یەكگرتووەكان راگەیەندراوێكی لەبارەی هەڵبژاردنی ئەم مانگەی عێراق بڵاوكردەوە و تێیدا دەستخۆشی لە كۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق، یونامی و ئەو وڵاتانە كرد كە یارمەتی سەرخستنی هەڵبژاردنەكەیان داوە.
موقتەدا سەدر ئەوەشیخستەڕو، ڕاكێشانی وڵات بۆ ناو ئاژاوە و نائارامی و تێكدانی ئاشتی هاوڵاتیان، بەهۆی ئەوەی كە بڕوایان بەئەنجامەكانی هەڵبژاردن نییە، زیاتر دیمەنی سیاسی و دۆخی ئەمنی وڵات ئاڵۆز دەكات، تێڕوانینێكی نەرێنیان پێ دەبەخشێت كە نابێت زیاتر درێژەبكێشێت.