هەوڵی دەرکردنی کۆمپانیای کار لە بەسرە دەدرێت

پۆڵەتیک پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

عەلا حەیدەری، ئەندامی پەرلەمانی عێراق سەر بە پارێزگای بەسرە ڕایدەگەیەنێت، پارێزگاکەیان ناخەنە مەزادەوە بۆ کۆمپانیای کار کە “لە کەیسی گەندەڵییەوە تێوەگلاوە”.

عەلا حەیدەری لەمیانی لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند، کۆمپانیای کار پڕۆژەی گوماناوی لە پارێزگاکانی ناوەڕاست و خواروی عێراق جێبەجێدەکات، بۆیە ڕێگەنادەن بەسڕە بۆ کۆمپانیای کار بخرێتە مەزادەوە.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق باسی لەوەشکرد، “کار دەیەوێت دەروازە سنورییەکانی بەسرە بەکاربهێنێت بۆ ئاڵوگۆڕی بازرگانیی و کاری گەندەڵیی، بەڵام هۆشداریدەدەین لەوەی شۆڕشی برسییەکان بەڕێوەیە”.

ماوەیەکە کۆمپانیای کار بەشێک لە کارەکانی بۆ ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی حکومەتی عێراق گواستووەتەوە، شارەزایانیش دەڵێن “بەهاوکاری مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق پارتی دەیەوێت لە بەسرە و شارەکانی دیکەی عێراق وەبەرهێنان بکات”.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا