پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە یەكلادەكرێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق و كۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەكان پرسی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پێشوەختە لەوادەی خۆی یان دواخستنی یەكلادەكەنەوە.

كۆبونەوەكە دوای چەند كۆبونەوەیەكی دیكەی بەرپرسانی باڵای عێراق دێت كە تێیدا هەوڵدەدرێت هەڵبژاردنەكە بۆ چەند مانگێك دوابخرێت.

هەرچەندە پێشتر ئامادەیی خۆی بۆ بەڕێوەچونی هەڵبژاردن لە وادەی خۆی نیشاندا، بەڵام رۆژی 17ی ئەم مانگە، كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكان لە عێراق، دوایكرد بەرێوەچوونی هەڵبژاردنەكە لەرۆژی شەشی حوزەیرانەوە بۆ 16ـی ئۆكتۆبەری ئەمساڵ دوا بخرێت.

پێشتر مستەفا كازمی سەرۆك وەزیرانی عێراق بڕیاریدا لە شەشی حوزەیران هەڵبژاردن بەڕێوەبچێت، بەڵام بەشێك لەلایەنە سیاسییەكان بەهۆی ترسی لەدەستدانی پێگەكانیان دەیانەوێت هەڵبژاردنەكە دوابخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا