پەرلەمانی عێراق لەسەر پرسی بازنەكانی كەركوك و نەینەوا كۆدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پەرلەمانی عێراق كۆبێتەوەو پرسی بازنەكانی هەڵبژاردن لە هەردوو پارێزگای كەركوك و نەینەوا یەكلایی بكاتەوە.

پێشتر و لەرۆژی 24ی ئەم مانگە پەرلەمانی عێراق بازنەكانی هەڵبژاردنی لە 16 پارێزگای عێراق یەكلایكردەوە، بەڵام لەسەر داوای پەرلەمانتارانی كورد دەنگدانی لەسەر بازنەكانی ئەو دوو پارێزگایە بۆ ماوەی 48 كاتژمێر دواخست.

لەئێستاشدا یەكێتی و پارتی وەك دوو هێزی سەرەكی كوردی لەو دوو پارێزگایە رێككەوتوون و بڕیاریشە لەگەڵ پێكهاتەكانی عەرەب و توركمان چەند كۆبونەوەیەك ئەنجام بدەن تاوەكو پێش وادەی كۆبونەوەكەی پەرلەمان بگەنە رێككەوتنی كۆتایی.

 

لە چەند رۆژی رابردوودا ‌سەرۆكی پەرلەمانی عێراق لەگەڵ فراكسیۆنە كوردستانییەكان و پەرلەمانتارانی كەركووك و نەینەوا كۆبووەتەوە، بۆ ئەوەی لەسەر شێوازی بازنەیی هەڵبژاردنەكان بەپێی خواستی پێكهاتەكان رێكبكەون. لەم چوارچێوەیەشدا بڕیاردرا دەنگدان لەسەر بازنەی كەركووك و نەینەوا بۆ ئەمڕۆ دوابخرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا