پەرلەمانی عێراق مەترسی کشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا رادەگەیەنێت

پۆڵەتیک پرێس

ئەندامێکی لیژنەی دەرەوەی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پاراستنی نێردە دیبلۆماسییەکانی عێراق ئەرکی وڵاتی خانەخوێیە، بۆیە پێویستە دووبارە چاو بخشێنرێتەوە بە رێوشوێنەکانی ئەو لایەنانەی هێرش دەکەن و وڵاتەکە لاواز دەکەن.

عامر فایز بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، پەرلەمان هەڵوێستی توندی دەبێت بەرامبەر پاراستنی باڵیۆزخانە و دامەزراوە دیبلۆماسیەکانی عێراق، لەگەڵ ئەوەی ئەرکی ئەو چاودێرییە نەک جێبەجێکردن.

هاوکات، هۆشداری دەدات لەبارەی ئەوەی، کشانەوەی باڵیۆزخانەی ئەمریکا دەبێتە هۆی کشانەوەی باڵیۆزخانەکانی دیکە لە عێراق، ئەوەش زیانی دیبلۆماسی و ئابوری و ئەمنی بە عێراق دەگەیەنێت.

باسی لەوەش کرد، هەر کەسێک دەیەوێت هەڵوێستی بەرامبەر ئەمریکا هەبێت، پێویستە رێگایەکی دیکە بگرێتە بەر و نێردە دیبلۆماسییەکان نەکاتە رێگای ئەو هەڵوێستانە چونکە کاریگەری لەسەر سەرکردایەتی عێراق دەبێت.

ئەوەش لەکاتێکدایە، ئێوارەی چوارشەممە ٣٠ی ئەیلول، لەمیانی کۆبوونەوەی مستەفا کازمی سەرۆک وەزیرانی عێراق و ٢٥ باڵیۆز و دیبلۆماتکاری بیانی، جەختی لەوە کردەوە وڵاتەکەی سزای ئەو کەسانە دەدات کە لە یاسا دەردەچن و میوانەکانی دەپارێزێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا