سەدر پەیامێك ئاراستەی پەرلەمانتاران دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpres

موقتەدا سەدر سەرۆكی رەوتی سەدر داوا لە پەرلەمانی عێراق دەكات هەنگاو بنێن بۆ كاراكردنی پەرلەمان و جەخت لە حكومەتی زۆرینەی نیشتمانی دەكاتەوە.

موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر لە تویتێكدا لە تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەر پەیامێكی ئاڕاستەی ئەندامانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كرد و رایگەیاند: كاری پەرلەمانی تەنها بۆ پێكهێنانی حكومەت یان سێ سەرۆكایەتییەكە نیە، بەڵكو دەبێت رۆڵی ئەنجومەنی نوێنەرانی كارا بكرێت و پەرلەمانتارانی هاوپەیمانمان پێویستە رۆڵیان هەبێت لە كاراكردنەوەی رۆڵی پەرلەمان لە چاكسازیی و بانگهشێتكردنی ئەوانەی گومانی گەندەڵی و كەمتەرخەمییان لەسەرە و هەروەها پەلە بكرێت لە پێكهێنانی لیژنەكان.

هاوكات سەدر جەخت دەكاتەوە لەسەر پەلەكردن لە پێكهێنانی حكومەتی چاكسازیی نوێ بە حكومەتی زۆرینەی نیشتیمانی و دور بێت لە دابەشكاریی.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا