پەرلەمان دانیشتنەكانی لەبارەی بودجە بەكراوەیی دەهێڵێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانی عێراق بەردەوامی بەگفتوگۆكانی لەبارەی پرۆژە یاسای بودجەی گشتییەوە بەردەوامی پێدەدات و كۆبونەوەكانیشی لەبارەی ئەو پرۆژە یاساوە بەكراوەیی دەهێڵێتەوە.

دوای چەندین كۆبونەوەو خوێندنەوەی یەكەم بۆ پرۆژە یاساكە لەئێستاشدا كۆبونەوەكانی پەرلەمانی عێراق دەربارەی بودجەی گشتی بەردەوامن، پەرلەمانتاران تاوتوێی بڕگەو ماددەكانی پرۆژە یاساكە دەكەن.

دەستەی سەرۆكایەتی پەرلەمان لەچوار چێوەی رێكارەكاندا پرۆژەكەی ئاڕاستەی لیژنەی دارایی كردووە، دواتریش گەر پێویستی كرد ئەوا پرۆژە یاساكە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران دەكرێتەوە.

پرۆژە یاسای بودجەی گشتی عێراق بە زیاتر لە 160 ترلیۆن دینار خەمڵێنراوە، لەو رێژەیەش 71 ترلیۆن دینار كورتهێنانی هەیە، هاوكات پشكی هەرێم بەرێژەی 12.67% دیاریكراوە، لەبەرانبەریشدا پێویستە هەرێم رۆژانە 250 هەزار بەرمیل نەوت و نیوەی داهاتی نانەوتی رادەستی بەغدا بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا