بڵێسە جەبار فەرمان: چارەنوسی 200 ملیارەكە دەكەوێتە مەترسیەوە

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بڵێسە جەبار فەرمان ئەندامی خولی پێشووی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، دوای بڕیارەكەی دادگای باڵای فیدراڵی لەسەر راگرتنی هۆشیار زێباری وەك كاندیدی پۆستی سەرۆككۆمار، ئەگەری كشانەوەی پارتی لە پرۆسەی سیاسی عێراق وەك بەرپەچدانەوەیەك چاوەڕوان دەكرێت، بەڵام ئەمە زیان لە هەرێمی كوردستان دەدات، بەتایبەتی چارەنوسی (200 ملیار دینار)ەكە دەكەوێتە مەترسیەوە كەمانگانە لە بەغداوە بۆ حكومەت دەنێردرێت.

بڵێسە جەبار فەرمان لە نووسینێكیدا كە لە هەژماری خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبوك بڵاویكردەوە رایگەیاند: بۆ جاری دووەم پارتی بە بڕیارێكی هەڵەوە چووە ناو هەڵبژاردنی سەرۆك كۆماری عێراقەوە.

ئەو ئەندامەی خولی پێشووی پەرلەمان دەڵێت: دانیشتنی بەیانی پەرلەمانی عێراق دوا دەكەوێت، كاتێك لایەنەكان دەگەنە رێكەوتن و فراكسیونەكانیان ڕادەسپێرن بە بەشداری كردن لە دانیشتنی پەرلەمان وە توانرا 220 ئەندام پەرلەمان بنێردرێتە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە، دانیشتن دەكرێت.

روونیشیكردووەتەوە سەرۆك كۆماری ئێستای عێراق بە پێی یاسا لە كارەكانی بەردەوام دەبێت تا كاتی دانیشتنی پەرلەمان و هەڵبژاردنی سەرۆكی نوێ، بەڵام لەگەڵ ئەوەشدا عێراق لە دوو بەیانیەوە دەكەوێتە بۆشایی دەستوریەوە، ئەم حاڵەتە پێشهاتێكی دەگمەنە لە پرۆسەی سیاسی عێراق.

ئاماژە بەوەشدەكات، ئەگەری كشانەوەی پارتی لە پرۆسەی سیاسی عێراق وەك بەرپەچدانەوەیەك چاوەڕوان دەكرێت، بەڵام ئەمە زیان لە هەرێمی كوردستان دەدات، بەتایبەتی چارەنوسی (200 ملیار دینار)ەكە دەكەوێتە مەترسیەوە كە مانگانە لە بەغداوە بۆ حكومەت دەنێردرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا