پۆڵەتیك پرێس
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
سەرۆكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند: لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانی عێراقدا پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆككۆماری عێراق بەڕێوەدەچێت.
محەمەد حەلبوسی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ڕایگەیاند: لە دانیشتنی داهاتووی پەرلەماندا پرۆسەی هەڵبژاردن بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عێراق بەڕێوەدەچێت.
سەرۆكی پەرلەمان هەرچەندە ڕۆژی دانیشتنەكەی دیارینەكرد، تەنها ئاماژەی بۆ دانیشتنی داهاتووی پەرلەمانكرد.
ئەمەش لە كاتێكدایە بڕیارە سبەی سێشەممە 1_3_2022 دادگای باڵای فیدراڵی دووبارە لەسەر یاساییبوونی دووبارەكردنەوەی دەرگای خۆ پاڵاوتن بۆ پۆستی سەرۆك كۆمار كۆببێتەوە و بڕیاربدات.