نێچیرڤان بارزانی پەیامێك ئاراستەی سەرۆكایەتی پەرلەمانی عێراق دەكات

پۆڵەتیك پرێس:

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرۆكی هەرێمی كوردستان پیرۆزبایی لە دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق دەكات و هیوا دەخوازێت ئەو هەڵبژاردنە ببێتە دەسپێكی پرۆسەیەكی سیاسیی دروست لەو وڵاتە و عێراق بەرەو قۆناخێكی نوێ ببات.

نێچیرڤان بارزانی، سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامێكدا بەبۆنەی هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق پیرۆزبایی لە سەرۆك و هەردوو جێگرانی یەكەم و دووەمی سەرۆكی پەرلەمان كرد و لە پەیامەكەدا هیوای سەركەوتنیان بۆ دەخوازێت.

سەرۆكی هەرێمی كوردستان لە پەیامەكەیدا هیوای خواست: هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی ئەنجوومەنی نوێنەرانی عێراق ببێتە دەسپێكی پرۆسەیەكی سیاسیی دروست لە وڵات كە كۆكەرەوەی هەموو هێز و لایەن و پێكهاتەكانی وڵات بێت و عێراق بەرەو قۆناخێكی تازە لە ئارامی و سەقامگیریی سیاسی و كاركردنی پێكەوەیی ئاراستە بكات لەپێناو خزمەتكردنی زیاتر و ئێستا و داهاتوویەكی باشتر بۆ هاووڵاتییان.

رۆژی یەكشەممە 09-01-2022 هەڵبژاردنی دەستەی سەرۆكایەتیی پەرلەمانی عێراق بەڕێوەچوو، 228 پەرلەمانتار دەنگیان دا، لەو ژمارەیەش 200 پەرلەمانتار دەنگیان بۆ محەممەد حەلبووسی دا وەك سەرۆكی پەرلەمان، 182 پەرلەمانتار دەنگیان بە حاكم زاملی دا وەك جێگری یەكەم و 180 پەرلەمانتاریش دەنگیان دایە شاخەوان عەبدوڵڵا وەك جێگری دووەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق.

پەخشی راستەوخۆی رادیۆ پۆلەتیک