لە رۆژی دووشەممەوە دانیشتنەكانی پەرلەمانی عێراق دەست پێدەكەنەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

دوای تێپەڕبوونی مانگێك ئەمڕۆ یەك شەممە 8_1_2023 پشووی وەرزی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆتایی دێت و لە سبەینێ دووشەممەوە دانیشتنەكان دەستپێدەكەنەوە.

ئەحمەد بەدری، ئەندامی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا لە لێدوانێكدا بۆ رۆژنامەنووسان رایگەیاند، وەرزی دووەم بە خوێندنەوە و پەسەندكردنی ژمارەیەك پرۆژە یاسا دەستپێدەكات.

وتیشی: هیوادارم لە سەرەتای ئەم وەرزەدا پرۆژە یاسای بودجەی ساڵی 2023 لە لایەن ئەنجومەنی وەزیرانەوە رەوانەی پەرلەمان بكرێت تا بتوانن لە دوای پەسەندكردنی بودجە كار بۆ پەسەندكردنی پرۆژە یاسا پەكخراوەكان بكەن.

ئەمەش لەكاتێكدایە لە رۆژی 8ی كانونی یەكەمی مانگی رابردووەوە پشووی یاسادانانی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەستیپێكردووە و بڕیارە ئەمڕۆ پشووەكە كۆتایی بێت و سبەی وەرزی دووەمی یاسادانان دەستپێبكاتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا