پۆڵه‌تیك پرێس
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق له‌باره‌ی هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی سه‌ر فه‌رمانبه‌ران داوایه‌كی ئاڕاسته‌ی وه‌زاره‌تی دارایی كرد و داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی سه‌ر فه‌رمانبه‌ران ده‌كات.
حه‌سه‌ن كه‌عبی، جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق ئه‌مڕۆ هه‌ینی به نوسراوی فه‌رمی داوای له وه‌زاره‌تی دارایی كرد ئه‌و نوسراوه هه‌ڵبوه‌شێنێته‌وه كه تایبه‌ته به باج خستنه سه‌ر موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران.
ده‌شڵێت” له پرۆژه یاسای بودجه‌ی گشتی عێراق مادده‌ی 34 كه تایبه‌ته به پرسی باج، هیچ كه‌مكردنه‌وه‌یه‌كی له‌سه‌ر فه‌رمانبه‌ر دیارینه‌كردووه، ئه‌و مادده‌یه هیچ په‌یوه‌ندیه‌كی به باجی داهاتی فەرمانبەرانه‌وه نییە “.
جێگری یەكەمی سەرۆكی پەرلەمانی عێراق جه‌ختیكرده‌وه، نابێت به‌رزكرنه‌وه‌ی به‌های دۆلار و كورتهێنان بكرێنه بیانو بۆ كه‌مكردنه‌وه‌ی موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران و هۆشداریشیداوه به‌وه‌ی ئه‌گه‌ر وه‌زاره‌تی دارایی به‌و رێوشوێنه نادروسته به‌رده‌وام بێت وهه‌ركه‌سێك بیه‌وێت ده‌ستكاری موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران بكات هەموو ڕێوشوێنێکی یاسایی پێویست دژى دەگرنه‌بەر.
داواكارییه‌كه‌ی جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی عێراق بۆهه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی باجی سه‌ر فه‌رمانبه‌ران له‌كاتێكدایه، وەزیری دارایی عێراق نوسراوی فەرمی بۆ سکرتارییەتی گشتی ئەنجومەنی وەزیران ناردوە و داوای کردووە کە باج لە سه‌رکۆی داهاتی مانگانەی فەرمانبەران له مووچەی مانگانە، دەرماڵە، هاندەر، قازانجی مانگانە و ساڵانە، بەخشش دابنرێت و بۆئه‌وه‌ش پشتی به‌مادده‌ی 34ی یاسای بودجه‌ی عێراق به‌ستووه.
وەزارەتی دارایی عێراق لە داوا ئەنجوومەنی وەزیران دەكات بڕیاری دانانی باج لەسەر مووچەی فەرمانبەران جێبەجێ بكرێت.