ئەوانەی دژایەتی هەرێم دەكەن بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە

پۆڵەتیك پرێس

پەرلەمانتارێكی پارتی دەڵێت: هەندێك كەس و لایەنی عێراقی دەیانەوێت بەهۆی دژایەتی كردنی هەرێمەوە خۆیان شیرین بكەن، چونكە بەرەو هەڵبژاردنی پێشوەختە دەچین.

بەشار كیكی، ئەندامی پەرلەمانی عێراق بۆ پۆڵەتیك پرێس وتی: بەشێك لە هێز و لایەنە شیعییەكان دەیانەوێت هۆكاری خراپی بار و گوزەران و خزمەتگوزاری پارێزگاكانی عێراق بخەنە ئەستۆی هەرێم و دەڵێن هۆكارەكە ئەوەیە هەرێم لە بەشی خۆی زیاتری بردووە، چونكە ئەو لایەنانە لە ژێر فشاری جەماوەری خۆیاندان و زۆرترین خۆپیشاندانەكانیش لەو ناوچانە بوون.

ئەو پەرلەمانتارەی عێراق وتیشی: ئێمە دەپرسین ئەگەر 320 ملیار دینارەكە نەیەت بۆ هەرێم عێراقی پێ ئاوەدان دەكرێتەوە؟ بۆیە بابەتەكە سیاسییە و پەیوەندی هەیە بە هەڵوێستەكانی هەرێم دەربارەی پرسە سیاسییەكانی ناوچەكە لە ململانێكانی ئەمریكا و ئێران چونكە هەرێم دەیەوێت لایەنگرنەبێت و سیاسیەتێكی هاوسەنگ پیادە بكات.

لە ئێستادا پرۆژە یاسای بودجەی 2021 گەشتووەتە پەرلەمانی عێراق و چاوەڕوان دەكرێت لە ماوەی مانگێكدا پەسەندبكرێت، ئەگەر رێككەوتنی ناوەند و هەرێم ئەنجام نەدرێت پشكی كورد مەترسی لەسەرە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا