رێگە نادرێت بۆ هەڵبژاردن تایبەتمەندی بەناوچە دابڕاوەكان بدرێت

پۆڵەتیك پرێس

ئەندامێكی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، لایەنە عێراقییەكان هەوڵیانداوە كەركوك و موسڵ لە سیستمی فرە بازنەیی دەربهێنن و تایبەتمەندی پێ بدرێت، بەڵام فراكسیۆنە كوردییەكان رێگرییان لەو هەوڵە كردووە.

جەمال شكور، ئەندامی پەرلەمانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی بە پۆڵەتیك پرێسی راگەیاند، لە دانیشتنەكەی رۆژی 26ی ئەیلول، وەك فراكسیۆنە كوردییەكان هیچ كێشەیەكیان لەسەر یاسای هەڵبژاردنەكە نەبوو، بەڵام بەشێك لە لایەنە عێراقییەكان ویستیان لەسیستمی فرە بازنەییەكەدا موسڵ و كەركوك بەدەربكرێن و تایبەتمەندی پێبدرێت، بەڵام ئەوان بەوە رازینەبوون.

راشیگەیاند، داوایانكرد سەرجەم شوێنەكان بۆ هەڵبژاردن بەیەك شێوەبێت بە كەركوكیشەوە، ئەوەی كێشەبوو لەسەر شێوازی دابەشكردنی بازنەكانی هەڵبژاردن بوو، بەوهۆیەوە كۆبونەوەكە بۆ 10ی مانگی داهاتوو دواخراوە.

لە كۆتاییەكانی ساڵی 2019 پەرلەمانی عێراق یاسای هەڵبژاردنی پەسەندكرد كە لە 50 ماددە پێكهاتووە، بەپێی یاسا نوێیەكە بازنەی هەڵبژاردنی لە پارێزگاوە بۆ ئاستی قەزا بچوككردووەتەوە و ژمارەی كورسییەكانیشی بۆ 250 كورسی كەمكردووەتەوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا