پەرلەمانتارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پڕۆژەیاسای بودجە رەتدەکەنەوە

پۆڵەتیک پرێس

ژمارەیەک لە پەرلەمانتارانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق واژۆیان کۆکردەوە بەمەبەستی رەتکردنەوەی پڕۆژەیاسای بودجەی 2021.

لەوبارەیەوە، سەعد خەزعەلی پەرلەمانتاری عێراق رایگەیاند، پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 کە گەیشتووەتە پەرلەمان، تێیدا پارێزگاکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق پشتگوێخراون.

باسی لەوەش کرد، ئەو خەرجیەی ئاماژەی پێکراوە قەبارەکەی گەورەیە و بۆ ئەم دۆخەی ئێستا کە وڵاتەکەمان بە قەیرانی سەختی داراییدا تێدەپەڕێت گونجاو نییە.

ئەوەشی خستەڕوو، ژمارەیەک لە ئەندام پەرلەمانەکانی ناوەڕاست و خوارووی عێراق واژۆیان کردووە لەسەر رەتکردنەوەی پڕۆژەیاساکە و داوا دەکەن گۆڕانکاری تێدا بکرێت بەتایبەت لەو ماددانەدا کە زیان دەگەیەنێت بە چینی ستەملێکراو لەوانەش وانەبێژ و ئەو کەسانەی بڕیاری 315 دەیانگرێتەوە.

جەختی لەوەش کردەوە، هەتا ئەم کەموکوڕیانە چارەسەر نەکرێن ئێمە دەنگ بە پڕۆژەیاساکە نادەین.

ئێوارەی شەممەی رابردوو، پەرلەمانی عێراق خوێندنەوەی یەکەمی بۆ پڕۆژەیاسای بودجەی 2021 کرد و بڕیارە ئێوارەی رۆژی دووشەممە، خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا