چەند رێگەیەك بۆ وازهێنان لەجگەرەكێشان

پۆڵەتیك پرێس:
زۆر كەس هەوڵ دەدەن، كە واز لە جگەرە كێشان بهێنن ، بەڵام دوای تاقیكردنەوی چەندین ڕێگا سەركەوتوو نابن.

چەند ڕێگایەكی گونجاو هەیە بۆ وازهێنان لە جگەرەكێشان بە تایبەتی لە ئێستادا، كە ڤایرۆسی كۆرۆنا هەیە و جگەرە كێشان كاریگەری خراپ دەكاتە سەر تەندروستی.

ڕێكخستنی ڕەفتارەكانت
زۆرترین توێژینەوەكان ئەوەیان دەرخستووە كە ئامۆژگاریكردن بۆ ێكخستنی ڕەفتار كاریگەری، هەبووە لەسەر ڕێژەی وازهێنان لە جگەرە كێشان

پاڵپشتی كردن لە دوورەوە
لێكۆڵەرەوەكان تا ئیستا هیچ جیاوازییەكان نەدۆزیوەتەوە بۆ ، پاڵپشتی كردنی ڕوبەڕوو یاخود لە ڕێگەی تەلەفۆن و نامەو ڕیكلامەوە ، بەڵكو تەنها كەسەكە پێویستی بەوە هەیە كە تۆ یارمەتیدەر بیت بەهەر شێوەیەك بێت.

پاداشتی دارایی بۆ ئەو كەسانەی واز لە جگەرە دەهێنن
پاداشت كردنی كەسی جگەرە كێش بە بڕێك پارە یاخود دابین كردنی شتێك بۆی ، لەلایەن ماڵەوە یاخود لە شوینی كارەكەی ،كاریگەری دەبێت لەسەر وازهینانی لە جگەرە.

بەكارهینانی چارەسەری جێگرەوەی نیكۆتین بە سەلامەتی.
بەپێی لێكۆڵینەوەكان بەكارهێنانی چەند شتێك باشترە لە یەك دانە یارمەتی زیاترت دەدات بۆ واز هێنان لە جگەرە كێشان،بۆ جێگرتنەوەی نیكۆتینی جەستە .

جگەرەی ئەلیكترۆنی
بەپێی لێكۆڵینەوەكان دەركەوتووە كە جگەرەی ئلیكترۆنی، دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ واز هێنان لە جگەرە كێشان بەڵام لە كاتێك دا دەبێت دەرمانی نیكۆتین فری بەكاربهێنێت ئەگەر نا زیانی زیاترە.

پاڵپشتی كردنی پزیشكی و ڕەفتارەكانت
بە پێی لێكۆڵینەوەكان ، ئەو كەسانەی چارەسەری پزیشكی وەردەگرن پاڵپشتیان دەكرێت، زووتر دەتوانن واز لە جگەرە بهێنن.

كەم كردنەوەی جگەرە كێشان
ڕاپۆرتەكان ڕوونی دەكەنەوە كە كەمكردنەوەی ژمارەی جگەرەكانت یارمەتیدەرێكی باشە بۆ ئەوەی بە یەكجاری واز لە جگەرە كێشان بهێنیت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا