پۆڵه‌تیك پرێس:
پارتی كرێكارانی كوردستان (په‌كه‌كه) كوژرانی فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی سوپای توركیای له چیای گاره ڕاگه‌یاند.
میدیاكانی نزیك له هێزه‌كانی پاراستنی گه‌ل (هه‌په‌گه) ئه‌مڕۆ پێنج شه‌ممه ئاشكرایانكرد، هارون تۆرهان، فه‌رمانده‌ی هێزی تایبه‌تی سوپای توركیا له‌لایه‌ن شه‌ڕڤانانی هه‌په‌گه‌وه له چیای گاره كوژراوه.
ئاماژ به‌وه‌شدراوه، لە شەڕ و پێکدادانەکاندا لە ناوچەی گارە لە باشووری کوردستان 9 سەربازی سوپای تورکیا کوژراون.
به‌ڵام وه‌زاره‌تی به‌رگری توركیا ته‌نیا كوژرانی دوو ئه‌فسه‌ری سوپای وڵاته‌كه‌ی له چیای گاره ڕاگه‌یاند، هاوكات ده‌شڵێت “چوار سەربازی دیکە لە رووبەڕووبوونەوە سەربازییەکان لەگەڵ گەریلاکانی پەکەکە بریندارن”.
ڕۆژی چوارشه‌ممه سوپای توركیا له چیای گاره له‌باشووری كوردستان، ئۆپه‌راسیۆنی چنگی پڵنگ-2ـی ڕاگه‌یاند.