پۆڵەتیک پرێس
سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ڤاکسینی دژە کۆرۆنای مۆدێرنا پەسەندکرا و بە زووترین کات دابەش دەکرێت.
رۆژی هەینی، دۆناڵد ترەمپ لە تویتێکدا رایگەیاند، وڵاتانی ئەوروپا بەهۆی ڤایرۆسە “چینی”یەکەوە زیانی زۆریان بەرکەوت، بەتیابەت وڵاتانی ئەڵمانیا، ئیتاڵیا، ئیسپانیا و فەڕەنسا.
وتیشی: ڤاکسینەکان لە ریگادان و ڤاکسینی مۆدێرناش پەسەندکرا و بە زووترین کات دابەش دەکرێت.
ئەم تویتەی دۆناڵد ترەمپ لە کاتێکدایە، تا ئێستا ئیدارەی خۆراک و دەرمانی ئەمریکا هیچ راگەیەندراوێکی لەسەر ڤاکسینی مۆدێرنا بڵاونەکردووەتەوە.
هەفتەی رابردوو، ئەمریکا دەستیکرد بە دابەشکردنی ڤاکسینەکەی کۆمپانیای فایزەری ئەمریکی و بیۆنتێکی ئەڵمانی.