پۆلیسی سلێمانی: تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەند فەرمانێكی دەستگیرکردنی هەبوو

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی ڕایگەیاند، لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەیدسادقەوە تۆمەتبارێك دەستگیركرا كە چەند فەرمانێكی گرتنی هەبوو.

ئەمڕۆ پێنجشەممە8ی شوبات، پۆلیسی سلێمانی بڵاویکردەوە،” دوای ئەوەی لەلایەن دادگای لێكۆڵینەوەی سلێمانییەوە بڕیاری دەستگیركردنی تۆمەتبارێك گەیشتە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی، لێكۆڵینەوەو بەدواچوونەكان بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتبار دەستیپێكرد”.

ئاماژەی بەوەکرد، دوای بەدواداچوونەكان توانرا لەلایەن مەفرەزەكانی نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی سەیدسادقی سەر بەبەشی پۆلیسی سەید سادقەوە تۆمەتبار بدۆزرێتەوەو دەستگیربكرێت كە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە بەپێی ماددەی 446 لەیاسای سزادانی عیراقی.

جەختیکردەوە، لەئێستادا تۆمەتبار (پ، ع، م لەدایكبووی 1982) بەبڕیاری دادوەر ڕاگیراوە و لەلێكۆڵینەوە سەرەتاییەكاندا دەرکەوتووە كە تۆمەتبار چەند فەرمانێكی دەستگیرکردنی تری هەبووە.

 

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا