لێدوانی نوێی پۆلیسی سلێمانی لەبارەی رووداوەکەی شەوی رابردووی شەقامی پیرەمێرد

پۆڵەتیک پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی، وردەکاری رووداوی تەقەکردنەکەی شەوی رابردووی ئاشکراکرد کە بووە هۆی شەهیدبوون و برینداربوونی 2 کارمەندێکی پۆلیس هاوڵاتییەکی مەددەنی.

سەرکەوت ئەحمەد، وتەبێژی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی پارێزگاری سلێمانی بە پۆڵەتیک پرێسی راگەیاند، شەوی یەکشەممە (21-1-2024) مەفرەزەیەکی نەهێشتنی تاوانی پۆلیسی سلێمانی چوونەتە شەقامی پیرەمێرد بەمەبەستی دەستگیرکردنی تۆمەتبارێک کە فەرمانی دەستگیرکردنی هەبووە.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی ئەوەشی خستەڕوو، پاش گەیشتنی مەفرەزەکەی پۆلیس، تۆمەتباری داواکراو دەستگیرکراوە، بەڵام هاوڕییەکی تۆمەتبار بە ماتۆڕسکیلێکەوە بەرەو رووی مەفرەکە هاتووە و دەستی کردووە بە تەقەیەکی زۆر، لە ئەنجامدا کارمەندێک و ئەفسەرێکی پۆلیس و هاوڵاتییەکی مەددەنی بریندار بوون.

سەرکەوت ئەحمەد ئەوەشی ووت، “بەداخەوە پاش گەیاندنیان بە نەخۆشخانە، کارمەندەکەی پۆلیس کە شەهید بوو و لە ئێستادا باری تەندرووستی ئەفسەرەکە و هاوڵاتییە مەدەنییەکە جێگیرە و مەترسی لەسەر ژیانیان نەماوە”.

وتەبێژی پۆلیسی سلێمانی راشیگەیاند، بەهەماهەنگیی برایانی ئاسایش و کۆماندۆ و بەشی ئۆپەراسیۆن، توانیمان پاش ماوەیەکی کەم و هەر لە هەمان شەودا و 5 کاتژمێر دوای رووداوەکە دوو تۆمەتبارەکە دەستگیربکەین و لە ئێستادا بە بڕیاری دادوەر راگیراون و لێکۆڵینەوە لەگەڵیاندا بەردەوامە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا