پۆڵەتیک پرێس
لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کوڕێکی بەدەل بەرواری، چالاکوان و مامۆستای شاری دهۆک کە لە دهۆک دەستگیرکرا و ئێستا لە زینداندایە لەبارەی دۆخی باوکی بۆ پۆڵەتیک دەدوێت و دەڵێت، ” دۆخی تەندروستی باوکم خراپە و لە زینداندا تووشی فەقەرات بووە “.
ئاری بەدەل بەرواری، لەبارەی دۆخی باوکییەوە کە لە ساڵی ڕابردووەوە دەستگیرکراوە وتی، “باوكم ئێستا لە نێو زیندانێكدایە كە لە یەك ژووردا نزیكە 100بۆ 150كەسی تێدایە و بە هۆی تەنگی شوێنی زیندانەكەیان باوكم تووشی فەقەرات بوو”.
ئاری بەدەل بەرواری وتیشی، ” كۆتا جار كە باوكمم بینی مانگی دوو بوو واتە ماوەی چوار مانگە رێگەنەدراوە سەردانی باوكم بكەم بۆ زیندان و لە ئێستادا باوكم بارودۆخی تەندروستی خراپە”.
ئاماژەی بەوەشكرد، باوكم بەر لە دەستگیرکردنی كێشی 100كیلۆ بوو ئێستا 40 كێلۆ زیاتر لە كێشی دابەزیوە بە جۆرێك كە كۆتاجار دایکم بینی لە هۆش خۆی چوو”.
رۆژی 15ی ئایاری 2020 واتە رۆژێک پێش گردبوونەوەی ژمارەیەک مامۆستای دهۆک لە پارکی ئازادی لە دژی دواکەوتنی مووچەکانیان، مامۆستا بەدەل بەروارى، کە یەکێک بوو لە رێکخەرانى سەرەکیى گردبوونەوەکە، لەلایەن پۆلیسى دهۆکەوە دەستگیرکرا.