ئەمریكا بۆردومانی هێزەكانی حەشدی شەعبی دەكات

پۆڵەتیك پرێس:
فڕۆكە جەنگییەكانی ئەمریكا دوای نیوەشەوی ڕابردوو، بارەگای لیوای 19ی حەشدی شەعبییان لەسەر سنووری سوریا و عێراق كردە ئامانج.

تۆڕی هەواڵی ئێراقی بڵاویكردەوە، كە هێرشەكە بۆ سەر پێنج شوێنی عەمباركردنی چەكی میلیشیاكانی حیزبوڵڵای سەر بە حەشدی شەعبی بووە، كە ئەو گروپە لەئێرانەوە نزیكین.

هاوكات روانگەی سوری ئاشكرایكردووە، هێرشەكە بۆ سەر لیوای 19ی حەشدی شەعبی لەسەر سنووری سوریا و عێراق بووە.

لەلایەكی تر هاوپەیمانی نێودەوڵەتیش ڕایگەیاندووە، ئەو هێرشە بۆ سەر چەكدارانی داعش بووە لەسەر سنووری عێراق سوریا.

تائێستاش دەستەی حەشدی شەعبی لەبارەی هێرشەكە هیچ روونكردنەوەیەكی نەداوەو بەو هۆیەشەوە وردەكاری زیانەكان تائێستا نەزانراوە.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا