هۆشداری لەزیادبوونی مەترسی ڕووخانی ئابووری توركیا دەدرێت

پۆڵەتیك پرێس:
تائێستا سیاسەتە ئابوورییەكەی توركیا هێندە كاریگەری نەبووە، بۆ ئەوەی پشتگیری لە بەهای لیرەی توركی بكات‌و زیاتر نرخەكەی بەرانبەر دۆلار دانەبەزێت.

نرخی لیرەی توركی ماوەیەكە بە بەردەوامی روو لەدابەزین دەكات، كە بەم دوایانە ئاستی دابەزینەكەی ژمارەی پێوانەیی تۆماركردووەو ئەگەری دابەزینی زیاتریشی لێدەكرێت.

لەكۆتا هەنگاویشدا هەفتەی رابردوو بانكی ناوەندی توركیا كۆمەڵێك رێكاری گرتە بەر، بەڵام رێكارەكان ئەنجامی وەهای نەبوو، بۆیە ئەگەری دارووخانی ئابووری توركیای لێدەكرێت.

تدۆگلاس وینسلۆ، گەورە شیكەرەوەی توركیا بۆ ئاژانسی ڕۆیتەرز وتی: گوشاری زیاتری دراو، دەیان ساڵ هەڵئاوسانی لیرەی توركی لێدەكرێت، كە ئەوەش بەرزبوونەوەی ڕێژەی سوو زیاتر دەكات .

ئەو شیكەرەیە وتیشی: ئەو دابەزینەی لیرەی توركی تۆماركردووە، زیانی زۆری بە ئابووری توركیا گەیاندووە، كە ئەوە رۆژ بەرۆژ كاریگەرییەكانی زیاتر دەبێت، تا دەگاتە دارووخانی ئابووری وڵات.

لەئێستادا هەر دۆلارێكی ئەمریكی بەرانبەر 8,56 لیرەی توركی مامەڵەی پێوەدەكرێت، كە رۆژەی دابەزینی لەمساڵدا گەیشتووەتە زیاتر لە 30 لەسەداو ئەوەش پێشینەی نەبووە.

پەیوەندییە دووقۆڵییەكانی نێوان توركیا و ئەمریكا كاریگەری گەورەی داناوە لەسەر ئابووری ئەو وڵاتەیەو رەنگە دەرچوونی جۆ بایدنیش بۆ سەرۆكی ئەمریكا كاریگەرییەكان زیاتر بكات.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا