قوباد تاڵەبانی: لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون ئەولەویەت بە چینی كەمدەرامەت بدرێت

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆكی حكومەتی هەرێم كۆبونەوەیەكی لەگەڵ بەرێوبەرایەتییە گشتیەكان و بەڕێوبەرانی پەیوەست بە وەبەرهێنان ئەنجامداو داوایكرد، لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون ئەولەویەت بدرێت بەو پرۆژانەی كە تایبەتن بە چینی كەمدەرامەت.

نوسینگەی راگەیاندنی جێگری سەرۆكی حكومەت رایگەیاند، ئەو كۆبونەوەیەی قوباد تاڵەبانی بۆ تاوتوێكردنی كێشەكانی وەبەرهێنان بووەو جەختیكردەوە دەبێت كار ئاسانی تەواو بكرێت بۆ وەبەرهێنەران و بە تەواوەتی رۆتین كەمبكرێتەوە.

ئاماژە بەوەشكراوە، جێگری سەرۆك وەزیران مەبەستیەتی لە پڕۆژەكانی نیشتەجێبوون ئەولەویەت بدرێت بەو پڕۆژانەی تایبەتە بە چینی كەمدەرامەت.

دەشڵێن، “پشتگیریكردنی كەرتی تایبەت و وەبەرهێنەران لە ئەولەویەتەكانیانە ئەوەش لەپێناو بوژاندنەوەی ژێرخانی ئابوری هەرێم”.

ئەوەشهاتووە، لە كۆتایی كۆبونەوەكەشدا بەڕێوبەرە گشتییەكان و بەڕێوبەرە ئامادەبوەكان سەرنج و تێبینیەكانی خۆیان خستەڕوو بڕیاردرا بە زوترینكات چارەسەری هەر گرفت و لەمپەرێك بكرێت بۆ ئەوەی باشتر و زووتر خزمەتەكان پێشكەش بە هاوڵاتیان بكرێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا