وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی: دۆخی كۆرۆنا له‌هه‌رێم مه‌ترسیداره‌

پۆڵەتیك پرێس
وەزارەتی تەندروستی حکومەتی ھەرێمی کوردستان رایگەیاند، ڤایرۆسی کۆرۆنا بە خێرایی بڵاو دەبێتەوە و پێویستە خەڵک ئاگاداری خۆی بێت و پابەندی رێکارەکان بن، چونکە جارێکی دیکە خەڵک بەو ڤایرۆسه‌ گیان لەدەستدەدەن و دۆخەکە بەرەو خراپی دەچێت.

ئاسۆ حەوێزی، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێمی كوردستان بەپۆڵەتیك پرێس-ی راگەیاند، دۆخی كۆرۆنا لەهەرێمی كوردستان لەئاستێكی خراپ و مەترسیداردایه‌ و حاڵەتەكانی توشبون رۆژ لەدوای رۆژ بەرەو بەرزبوونەوە دەڕوات و ئەوەش وادەكات ژمارەی مردن لەهەرێمی كوردستان جارێكی روو لەزیاد بون بكاتەوە.

ئاسۆ حەوێزی وتی:” ڤایرۆسی کۆرۆنای گۆڕاو لە ھەرێمی کوردستان بە خێرایی بڵاودەبێتەوە و زۆرترین ژمارە و رێژەی تووشبوون 7% تۆمار کراوەو ئەگەری ئەوەش هەیە لە رۆژانی داھاتووشدا ژمارەکە زیاتر بێت”.

وتیشی: “بەپێی ھەموو پێوەرەکان، رێژەی گواستنەوەی ڤایرۆس لە ھەموو توشبویەک زیاتر لە کەسێکی دیکە تووش دەکات و لەئێستاشدا نەخۆشخانەکان پڕن لەحاڵەتی خراپ، قەرەوێلەکان پڕ بون لە نەخۆش و حاڵەتەکانی مردن روویان لەزیاد بوون كردووە، بۆیە پێویستە خەڵک خۆپارێزی بکات و رێنماییەكان جێبەجێ بكات”.

ئاماژەی بەوەشكرد، ئەگەر رێنماییە تەندروستیەكان وەك خۆی جێبەجێ نەكرێت ڤایرۆسی كۆرۆنای گۆڕاو كارەسات دەخوڵقێنێت.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا