زانیاری نەبیستراو لەبارەی ژەهرخواردکردنی مەلا بەختیار دەخرێتەڕوو

پۆڵەتیک پرێس

لەتێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

سەرچاوەیەکی نزیک لە مەلا بەختیار ڕوونکردنەوەیەک سەبارەت بە ژەھرخواردنەکەی بڵاودەکاتەوە و دەڵێت: لە دوو نەخۆشخانەی ھەرە پێشکەوتووی ئوردن (الخالدیە) و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشکنینی ورد و ھەرە زانستی بۆ کراوە، ھەردوو نەخۆشخانەکە سەرەنجامی پشکنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەرکەوتووە کە مەلا بەختیار بە ژەھری (جیوە) دەردەدار کراوە.

دەقی ڕوونکردنەوەکە:

وەک پیشەی ھەمیشەیی، میدیاکان، نەخۆشی مەلا بەختیار، کراوەتە بابەتی دەنگوباس و تۆماری ڤیدیۆیی.

ھەندێک لە ھەواڵەکان ڕاستن و ھەندێکیشیان ڕاست نین، تا ئێستا بە ڕەسمی بەڕێز مەلا بەختیار، سەبارەت بە ژەھرخواردنەکەی، ھیچی نەدرکاندووە. بە ڕاوێژ لەگەڵ بەڕێزی، ئەم زانیارییانە بە ڕەسمی بڵاودەکەینەوە.

یەکەم: لە دوو نەخۆشخانەی ھەرە پێشکەوتووی ئوردن (الخالدیە) و بەرلین (ڤیڤانتێست) پشکنینی ورد و ھەرە زانستی بۆ کراوە، ھەردوو نەخۆشخانەکە سەرەنجامی پشکنینی تایبەتی پۆلیس بۆ ئەم تاوانانە، بە بەڵگەی زانستی سەلمێنراو، دەرکەوتووە کە بەڕێز مەلا بەختیار بە ژەھری (جیوە) دەردەدار کراوە.

لە گەڕانەوەدا، دوای دوو ھەفتە، تەواوی بەڵگەکان دەخاتە بەردەم ڕایگشتی و یەکێتی و حزبە تێکۆشەرەکانی کوردستان ‌و عێراق، ھەروەھا کونسوڵگەریی ‌و سەفارەتەکان.

چاوەڕوانی بە پەلەی دەستەبەجێی کۆبوونەوەی ئەنجومەنی باڵای سیاسی و بەرژەوەندیی یەکێتی و مەکتەبی سیاسی دەکات، سەبارەت بەم تاوانە. دوای ئەوەش، سکاڵا لە دادگای کوردستان تۆمار دەکات، تەنانەت سکاڵا دەگەیەنێتە دادگای وڵاتێکی ڕۆژئاواش، ھەروەھا ڕێکخراوە مرۆییەکانی جیھانیشی لێ ئاگادار دەکاتەوە.

دووەم: پێش لێکۆڵینەوە، ھیچ کەس ‌و لایەک، تۆمەتبار ناکات، بەڵام بەڵگە سەرەتاییەکانی بەردەستی بەڕێزی، کە ھەڤاڵان بافڵ تاڵەبانی ‌و د.خەسرەو گوڵ محەمەد و بەرپرسی ئێستای زانیاریی و ژمارەیەک لە ھاوڕێی نزیکی خۆیی و خانەوادەکەشی، ئاگادار کردووەتەوە، کە ئەم تاوانە دەمێکە ئەنجامدراوە، کاری دوو مانگ ‌و سێ مانگ نییە.

ھەر وەک جەختمان کردووەتەوە، دوای گەڕانەوەی بەڕێز مەلا بەختیار ‌و دوای کۆبوونەوە ڕەسمییەکان، ڕایگشتی ‌و ناوەندە ڕەسمییەکانی دەرەوە و ناوەوە، بە ئاخاوتنی ڕەسمی ‌و نوسراو، ئاگادار دەکاتەوە.

لەگەڵ ڕێزماندا

بەرلین

٢٠٢١/١٠/٣٠

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا