پۆڵەتیک پرێس:
لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress
کوێستان محەمەد، وەزیری کار و کاروباری کۆمەڵایەتی هەرێم دەڵێت، “درۆنمان گرتووە کە لەنێوان چاکسازییەکاندا تلیاکی پێگوێزراوەتەوە و لیژنەی لێکۆڵینەوەمان لەسەری پێکهێناوە”.
کوێستان محەمەد لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا باسی لەو چاکسازییانە کرد کە لەماوەی سێ ساڵی ڕابردوودا لە زیندانەکانی هەرێمدا کراون و ئاماژەی بەوەکرد، “من به‌هۆى ئه‌و چاكسازییانه‌ى كه كردوومه رووبه‌ڕووى هه‌ڕه‌شه بوومه‌ته‌وه و چوومه سه‌ر وه‌زاره‌تێكى وێرانه. پێش من مادده‌ى هۆشبه‌ر براوه‌ته ژووره‌وه به ئاسانى، سزادراو هه‌بووه سه‌رانه‌ى له سزادراوه‌كانى تر وه‌رگرتووه، ژوورى تایبه‌ت دروستكراوه بۆ سزادراو به به‌رده‌وامى كفته و كه‌بابى بۆ براوه‌ته ژووره‌وه، به‌ڵام من كه بوومه وه‌زیر هه‌موو ئه‌مانه‌م نه‌هێشت”.
وتیشی، “پێش من پى ڤى سى براوه‌ته ژووره‌وه وەستای بۆ براوەتە ژوورەوە ژووری بچوک بچوک بۆ کاری نەشیاو و بەدڕەوشتی له‌نێو زیندانه‌كان دروستکراوە، جگە لەوەی لەناو چاکسازی بکوژی ڕۆژنامەنوس لەناو هۆڵەکاندا دەسوڕایەوە خۆی کردبوو بە نەخۆشی نەفسی، پێموتوون دەبێت بیکەنەوە ژوورەوە”.
باسی لەوەشکرد، “له‌به‌ر ئه‌وه‌ى له‌نێو زیندان سه‌رانه‌وه‌رگرتنم نه‌هێشتووه هه‌ڕه‌شه له خۆم و ماڵ و منداڵم كراوه، به‌ڵام من ده‌ستبه‌ردارى چاكسازییه‌كان نه‌بووم، له ئێستاشدا سه‌رقاڵى نووسینه‌وه‌ى ده‌قى پرۆژه‌یاساى سزاى جێگره‌وه‌ین بۆ ئه‌وه‌ى چیتر كه‌س به‌هۆى دزینى پسكیتێك یان بنێشتێك نه‌چێته زیندان و سزاى جێگره‌وه‌ى بۆ دابنرێت”.
ئەوەشی خستەڕوو، “رۆژێكیان چووم بۆ چاكسازییه‌ك به‌ڕێوه‌به‌ره‌كه‌ى گله‌یی ئه‌وه‌ى كرد كه مادده‌ى هۆشبه‌ر ده‌برێته ژووره‌وه منیش ده‌ستم خسته سه‌ر ئامێرى پشكنینه‌كه و وتم: ئه‌ى ئه‌مه‌ت بۆ چییه؟ پێكه‌نى و وتى: ئه‌وه به‌س دیكۆره، ئیشناكات! به‌ده‌ستى خۆم سێ ئامێرى پشكنینم بۆ ئه‌و چاكسازییه دابینكردووه”.