نرخی نەوت بەرزدەبێتەوە

پۆڵەتیك پرێس

لە تێلیگرام یەکەم کەسیت هەواڵەکانت پێدەگات جۆینبە https://t.me/Politicpress

ئەمڕۆ پێنجشەممە، نرخی هەر بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت بە 95 دۆلار و 93 سەنت مامەڵەی پێوەدەكرێت، هەر بەرمیلێك نەوتی سووكی رۆژئاوای تێكساسیش بە 88 دۆلار و 13 سەنت مامەڵەی پێوەكرا. بەرزبوونەوەی نرخەكە زیاتر لە نەوتی سووكی رۆژئاوای تێكساسە كە زیاتر لە چوار دۆلارە بۆ هەر بەرمیلێك.

بەهۆی هەڵئاوسانی ئابوری و ترسی كۆمپانیا جیهانییەكان لە مایە پووچ بوون، بەردەوام نرخی نەوت بەرز و نزم دەكات.

مانگی داهاتوو چاوەڕوان دەكرێت ئەوروپا قەدەغەی هاوردەكردنی نەوتی رووسیا بكات، لەبەر ئەوەش نیگەرانی لە كەمبوونەوەی خستنەڕووی نەوت هۆكار بووە بۆ پاڵپشتیكردنی نرخەكان.

قەیوان گروپ

 


مایۆرکا سیتی جوانییەک لە دڵی سروشتدا